24 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی ناتۆ، سوودانی بەرە و بەلجیكا بەڕێكەوت
پەیام
بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی ناتۆ، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرەو برۆكسل بەڕێكەوت.
نووسینگەی سەرۆكوەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی بەرەو برۆكسل بەڕێكەوتووە بۆ پێشكەشكردنی وتەیەك لەبەردەم ئەنجوومەنی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی "ناتۆ".
ڕاشیگەیاندووە: سەردانەكەی سوودانی بۆ پایتەختی بەلجیكا لەسەر بانگهێشتی فەرمیی مارك ڕۆتە، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ بووە.
سەردانەكەی سوودانی بۆ ئەورووپا هاوكاتە لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە هەردوو سەربازگەی عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە تا كۆتایی ئەم مانگە تەواوی سەربازان لە عێراقەوە بۆ هەرێم بكشێتەوە.
بەرپرسانی عێراق ئاماژەیان بەوە داوە بەپێی ڕێككەوتنی نێوان بەغداد و واشنتۆن، هێزەكانی ئەمریكا تا كۆتایی ساڵی داهاتوو لە هەرێم دەمێننەوە و دواتر بەیەكجاری عێراق چۆڵ دەكەن.
دوێنێش حسێن عەلاوی، ڕاوێژكاری سوودانی ڕایگەیاند: ئەركەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق لە ئەیلوولی 2026 كۆتایی دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە