1 رۆژ پێش ئێستا 168 جار خوێنراوەتەوە

بەمزووانە قەدەغەی ئەورووپی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق لادەبرێت

پەیام 

وەزارەتی گواستەوەی عێراق رایگەیاندووە، 75 لەسـەدی مەرجەكانی وڵاتانی ئەورووپایان لە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراق جێبەجێكردووە، كە بریتییە لە پڕۆگرامی چاكسازیی "ئایۆسا".

بەپێی ئەوەی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردوەتەوە، بەمزووانە قەدەغەی ئەوروپی لەسەر هێڵەكانی ئاسمانیی عێراق لا دەبرێت، هەروەها راشیگەیاندووە، "بەپێی دوایین داتاكان 75 لەسەدی مەرجەكان لە چوارچێوەی پڕۆگرامی چاكسازیی ئایۆسا تەواوبوون، زۆرینەی پێوەرەكان لە فڕۆكە و كارگێڕی و بەڕێوەبردنی هێڵەكاندا جێبەجێكراون كە وڵاتانی ئەورووپا داوایان لێكردووین".

ڕوونیشیكردەوە "مەرج و پێوەرەكان تەنها سنووردار نین بە نوێكردنەوە و چاككردنەوەی فڕۆكەكان، بەڵكو دروستكردنی سیستەمێكی كارپێكردن و كارگێڕیی بەهێزە كە توانای ڕەچاوكردنی بەرزترین پێوەرەكانی فڕۆكەوانیی جیهانیی هەیە، و بۆ ئەم مەبەستەش، لیژنەیەكی پسپۆڕ پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەكە".

هەروەها وتیشی، لەگەڵئەوەشدا گرێبەست لەگەڵ یەكێتیی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە نێودەوڵەتییەكان دەكەین، لە پێش هەموویانەوە: پڕۆگرامی چاكسازیی ئایۆسا".

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە ڕوونیكردەوە، كە "ئاماژەكان جەخت لەوە دەكەنەوە، دەزگای سەلامەتی فڕۆكەوانیی ئەوروپی بەردەوامە لە پێداچوونەوەی دۆسیەی هێڵی ئاسمانی عێراقی دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی وردبینیی سەلامەتی".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە قەدەغەی ئەورووپی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق لادەبرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە پلەی سێهەمدایە، كە هاووڵاتییەکانى زۆرترین داوای مافی پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی ناتۆ، سوودانی بەرە و بەلجیكا بەڕێكەوت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سندوقی خانەنشینی كاریگەری لەسەر مافەكانیان دروستناكات"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فواد حسێن: لە ماوەی سێ ڕۆژدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد یەكلادەكرێنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: عێراق دەتوانێت تا زیاتر لە یەك سەدەی دیكە نەوت بخاتە بازاڕەكانەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بە لێبوردنی گشتی هەزار و 136 زیندانی لە عێراق ئازادكران

سەرەتا