1 رۆژ پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

عێراق لە پلەی سێهەمدایە، كە هاووڵاتییەکانى زۆرترین داوای مافی پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە

 پەیام 

بەپێی ئاماری نوسینگەی كۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا، عێراق لە پلەی سێهەمی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین هاووڵاتیانی داوای مافی پەنابەریان لەو وڵاتە پێشكەش كردووە.

لە ئاماری نوسینگەی كۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا كە تۆڕی "سی ئێن ئێن عەرەبی" بڵاوی كردووەتەوە، لە پلەی یەكەمدا سووریەكان زۆرترین داواكاریان لە ساڵی 2015ەوە بۆ پەنابەری لەو وڵاتەدا پێشكەش كردووە، پاشان ئەفغانپیەكان لە دووەمدا دێن، هەروەها لە پلەی سێهەمدا عێراقیەكان، كە بە هەرسێ وڵات نزیكەی سەدا 50ی كۆی داواكاریە پێشكەش كراوەكان پێ دەهێنن.

ڕاپۆرتەكە بە بۆنەی 10 ساڵ تێپەڕین بەسەر بڕیارەكەی ئەنگێلامێركلی ڕاوێژكاری پێشووەوە ئامادەكراوە، كە بڕیاری كردنەوەی دەرگای وڵات بە ڕووی پەنابەراندا دەكرد.

بە پێی ڕاپۆرتەكە سەدان هەزار كەس هەوڵی گەیشتنیان بە ئەڵمانیا دەدا، بەهۆی ئەوەی وڵاتێكی سەقامگیری ئابووری و گەشەكردن بوو، لە ئەنجامدا لە 31ی ئابی 2015دا ئابدا مێركڵ، بڕیاری وەرگرتنی پەنابەرانیدا و هەزاران كەس لە چەند ڕۆژێكدا چوونە ئەو وڵاتەوە. 

بە پێی زانیاریەكان، تەنیا لە نێوان ساڵانی 2015 و 2016 ملیۆنێك و 164 هەزار كەس داوای مافەی پەنابەریان لە ئەڵمانیا پێشكەش كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە قەدەغەی ئەورووپی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق لادەبرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە پلەی سێهەمدایە، كە هاووڵاتییەکانى زۆرترین داوای مافی پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی ناتۆ، سوودانی بەرە و بەلجیكا بەڕێكەوت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سندوقی خانەنشینی كاریگەری لەسەر مافەكانیان دروستناكات"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فواد حسێن: لە ماوەی سێ ڕۆژدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد یەكلادەكرێنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: عێراق دەتوانێت تا زیاتر لە یەك سەدەی دیكە نەوت بخاتە بازاڕەكانەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بە لێبوردنی گشتی هەزار و 136 زیندانی لە عێراق ئازادكران

سەرەتا