2 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

پەیامی لاریجانی بۆ وڵاتانی ئیسلامی: ئەمریكا و ئیسڕائیل دژومنتانن

پەیام

عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پەیامێك ئاڕاستەی وڵاتانی ئیسلامی دەكات و ڕەخنە لە بێهەڵویێستیان دەگرێت.

عەلی لاریجانی لەو پەیامەدا كە ئاڕاستەی وڵاتانی ئیسلامی كراوە دەڵێت: ئێران  لە كاتی دانوستانەكاندا ڕووبەڕووی دەستدرێژییەكی فێڵبازانەی ئەمریكی-زایۆنی بووەتەوە كە ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی ئێران بووە.

لاریجانی ئاماژەش دەكات، كە جگە لە چەند حاڵەتێكی دەگمەن، هیچ وڵاتێكی ئیسلامی پاڵپشتی ئێرانی نەكردووە، بەڵام گەلی ئێران توانیویەتی بە ئیرادەی خۆی دوژمن بخاتە بنبەستێكی ستراتیژییەوە و دووپاتی كردەوە كە تاران لەسەر بەرگریكردن دژی ئەمریكا و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا، لاریجانی ڕەخنەی توندی لەو وڵاتانە گرت كە ئێرانیان بە دوژمن داناوە بەهۆی كردنە ئامانجی بنكە ئەمریكییەكان لە خاكەكەیاندا و دەشڵێت: "ئایا دەبێت ئێران دەستەوستان بێت لەكاتێكدا ئەو بنكانە بۆ هێرشكردنە سەری بەكاردێن؟".

هەروەها داوا دەكات بیر لە داهاتیی جیهانی ئیسلامی بكەنەوە و هۆشداری دا كە ئەمریكا و ئیسرائیل هیچ وەفایەكیان نییە و وەك دوژمن لەوانیش دەڕوانێت، بە پێویستیشی دەزانێت كە هەڵوێستی خۆیان لە نێوان بەرەی ئەمریكا و بەرەی ئێران دیاری بكەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە تەنها یەكڕیزیی ئومەی ئیسلامی دەتوانێت ئاسایش و سەربەخۆیی بۆ هەمووان دەستەبەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەیامی لاریجانی بۆ وڵاتانی ئیسلامی: ئەمریكا و ئیسڕائیل دژومنتانن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەشتەكانی فڕۆكەخانەی دوبەی بە شێوەیەكی پلەبەندی دەستیان پێكردووەتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەئامانجگرتنی كۆگای سووتەمەنییەكانمان لەلایەن ئیسڕائیلەوە جینۆسایدی ژینگەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كۆنترۆڵی 65%ی بازاڕی درۆنی سەربازییمان لە جیهاندا كردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ هێرشی سەر لوبنان سوپای ئیسرائیل داوای 450 هەزار سەربازی یەدەگ دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆ بەرگرییەكی درێژخایەن ئامادەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپاى پا'سدا'ران: ئێمە هێرشەکەى سەر پاڵاوگەى لانازمان ئەنجام نەداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوابەدوای هێرشەكان، هەناردەی نەوتی ئێران لە دوورگەی (خارگ)ـەوە بەردەوامە

سەرەتا