2 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی مامۆستاکەى زانكۆی كوشت، ده‌ستگیركرا
پەیام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ئه‌مڕۆ مامۆستایه‌كی زانكۆی كوشت و پاشانیش ته‌رمه‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌شی له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر سوتاند، پاش هه‌ڵاتنی له بازگه‌یه‌كی پارێزگای دیاله ده‌ستگیركرا.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە "ئه‌مڕۆ 2026/3/16 دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی (ئاری - شۆڕش) له شاری هه‌ولێر ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی (دكتۆر دلێر ساڵح) كه سه‌رۆكی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر بوو له كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌شی سوتێنراوه".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هه‌ر زوو توانیمان ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكه‌ین به‌ناوی (ز. ع. ح. ع) خه‌ڵكی دیاله له‌دایكبووی (2005)، به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانمان تۆمه‌تبار دوای كوشتنی (دكتۆر دلێر) ئۆتۆمبێله‌كه‌شی بردووه و كاتژمێر (39: 12) خوله‌ك هه‌ولێری جێهێشتووه".
لە روونكردنه‌وه‌کەى پۆلیسى هەولێردا ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك و دیاله، كاتژمێر (30: 5) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبار له بازگه‌ی (خان به‌نی سه‌عد) له دیاله به خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌ستگیر كرا".
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا باس لەوە کراوە، "دواتریش هه‌ماهه‌نگی كرا بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباری بكوژ بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان راده‌ستی دادگا بكرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە