2 کاتژمێر پێش ئێستا 671 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: بە هاوكاریی سلێمانی و سعودییە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە نزیک مەدینە دەستگیركران

پەیام 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهاوكاری لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەكانی سعودییە و پارێزگای سلێمانی، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەی مەدینە دەستگیر كراون.

عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: دوای هەماهەنگی و هەوڵێكی زۆرو  كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای سلێمانی، توانیویانە بگەنە دوو كەس لە بازرگانانی گەورە و نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر.

ڕاشیگەیاند: هەروەها دوای هەماهەنگیی ئاستـبەرز لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ڕووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەكان لە شانشینی عەرەبیی سعودییە، توانرا هەردوو بازرگانەكە لە ناوچەی مەددینەی منەوەرە لە سعودییە دەستگیر بكەن كە 142 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری كریستاڵی شل پێ بووە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند، ئەمە یەكەمجار نییە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی سعودییە و وڵاتانی دیكەی عەرەبی چالاكیی و كردەی لەم جۆرە ئەنجام دەدەن و جەختیشی كردەوە: ماددەی هۆشبەر دەبێتە هۆی لەناوبردنی كۆمەڵگە و گەلان بۆیە هەرچیمان پێ بكرێت بۆ بنەبڕكردنی ئەنجامی دەدەین.
ڕۆژی یەكشەممە وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو پاسەی ماددە هۆشبەرەكەی تێدا گیراوە هی هەرێمی كوردستان نەبووە و سعودییەش هیچ ئاگادارییەكیان نەناردووە لەبارەی هیچ كۆمپانیایەكی هەرێمەوە كە كاری لەو جۆرەی كردبێت و ڕێكاری بەرانبەر دەگرنە بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر حەوت پڕۆژەیاسا كۆدەبێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بە هاوكاریی سلێمانی و سعودییە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە نزیک مەدینە دەستگیركران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق: پشووە نۆ ڕۆژییەكەی هەڵبژاردن هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    توێژەرە جوولەكەكەی لە عێراق دەستگیركرابوو لەبەرانبەر دوو كەسدا "دیل بە دیل"ی پێكراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەنجومەنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراق بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی ڕۆژی دیاریكردنی تیروپشك و مووچەى كارمەندانی سەرسندوقی دەنگدانی دیاریكرد

سەرەتا