14 کاتژمێر پێش ئێستا 172 جار خوێنراوەتەوە

مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراق بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە

پەیام

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق لە چاوەڕوانیی تەرخانكردنی بودجەی پێویستدایە بۆ زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە 170 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار دینار، لە چاوەڕوانیی تەرخانكردنی بودجەی پێویستدایە.

حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بە چەندین ئیمتیازاتی دیكە كرد كە لەم یاسایەدا بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابین كراوە، لەوانە كەمكردنەوەی 50% لەسەر نرخی بلیتی گەشتكردن بۆ كەسی كەمئەندام و یاوەرەكەی دوو جار لە ساڵێكدا.

هەروەها، توانای هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەبێ باجی گومرگی، تەرخانكردنی 5%ی هەلی كار لە كاتی دامەزراندن لە وەزارەتە حكومییەكان و ناچاركردنی كەرتی تایبەت بە دامەزراندنی 3%ی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

جێگای سەرنجە كە 5%ی زەویی نیشتەجێبوونیش لەكاتی دابەشكردنیان بۆ ئەم توێژە تەرخان دەكرێت.

ئەم یاسایە ئیمتیازاتی گەورە بە كرێكارانی كەرتی تایبەت دەدات كە هاوتای ئەو ماف و ئیمتیازاتانەیە كە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی وەری دەگرن، بەمەش هەنگاوێكی گرنگ دادەنرێت بۆ یەكسانكردنی مافەكانی هەردوو كەرتی حكومی و تایبەت لە بواری خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەنجومەنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراق بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی ڕۆژی دیاریكردنی تیروپشك و مووچەى كارمەندانی سەرسندوقی دەنگدانی دیاریكرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوی ڕووباری فوڕات لە عێراق بۆ ئاستێكی پێوانەیی دابەزیووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە قەدەغەی ئەورووپی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق لادەبرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە پلەی سێهەمدایە، كە هاووڵاتییەکانى زۆرترین داوای مافی پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی ناتۆ، سوودانی بەرە و بەلجیكا بەڕێكەوت

سەرەتا