14 کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆنی ڕۆژی دیاریكردنی تیروپشك و مووچەى كارمەندانی سەرسندوقی دەنگدانی دیاریكرد

پەیام

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕی مووچەی ئەو كارمەندانەی دیاریكرد، كە بڕیارە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كار بۆ كۆمسیۆن بكەن.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، تیروپشكی دەستنیشانكردنی كارمەندانی وێستگە و ناوەندەكانی دەنگدان لە هۆڵی ڕاگەیاندنی نووسینگەی نیشتیمانی ئەنجام دەدرێت.

جومانە غولای وتیشی، ئەم پڕۆسەیە بەشێكە لە هەوڵەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت و دادپەروەری لە هەڵبژاردنی ئەو كەسانەی كە ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگداندا.

لە بڕیارێكی دیكەدا، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاری دەركردوە سەبارەت بە دیاریكردنی پاداشتی دارایی بۆ كارمەندانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025.

ئەم بڕیارە پاداشتەكانی بەسەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەكاندا دابەشكردووە، كە كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بەپێی ئەرك و كارەكانیان لە 50 هەزار دینارەوە تاوەكو 400 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەنجومەنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراق بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی ڕۆژی دیاریكردنی تیروپشك و مووچەى كارمەندانی سەرسندوقی دەنگدانی دیاریكرد

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوی ڕووباری فوڕات لە عێراق بۆ ئاستێكی پێوانەیی دابەزیووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە قەدەغەی ئەورووپی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق لادەبرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە پلەی سێهەمدایە، كە هاووڵاتییەکانى زۆرترین داوای مافی پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی ناتۆ، سوودانی بەرە و بەلجیكا بەڕێكەوت

سەرەتا