20 کاتژمێر پێش ئێستا 183 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی هەرێم كۆدەبێتەوە

پەیام 

ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی دەوڵەت كرد سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كە كێشە و ناكۆكی لە نێوان بەغداد و هەولێر دروست كردووە.

بەپێی نوسراوەكە كە دەست پەیام كەوتووە، داوا لە ئەنجومەنی دەوڵەت كراوە بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو یاسایانە بخەنە ڕوو كە هەرێمی كوردستانی پابەند كردووە بە ڕادەستكردنی داهاتەكانی ناوخۆ بە بەغداد.

هەر بە پێی نوسراوەكە، هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی دەوڵەت كۆبوونەوە لەسەر ئەو پرسە ئەنجام دەدەن و ڕاوێژ بە ئەندامان و ڕاوێژكاران دەكەن و لە ئەگەری گەیشتن بەهەر ئەنجامێك تاوەكو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو وەڵامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدەنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام، حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە وەڵامدا، داوا دەكات كە یاسای كارگێری دارایی پەیڕەو بكرێت، كە لە پشكی حكومەتی عێراق داهاتە فیدراڵییەكان لە گومرگ و باج لە سەدا 50ی بگەرێتەوە هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕسوومات و پێ بژاردنی ناوخۆ لە سەدا سەدی بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەوە لەكاتێكدایە، سێشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی كرد و تیایدا پێشنیاری دوو شاندەكەی هەرێم و بەغداد خوێندرانەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشنیارەكان جێی هەڵوەستە لەسەركردن بووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دا بۆ یەكلاكردنەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی، ئاڕاستەی ئەنجومەنی دەوڵەتیان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    توێژەرە جوولەكەكەی لە عێراق دەستگیركرابوو لەبەرانبەر دوو كەسدا "دیل بە دیل"ی پێكراوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەنجومەنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراق بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی ڕۆژی دیاریكردنی تیروپشك و مووچەى كارمەندانی سەرسندوقی دەنگدانی دیاریكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاوی ڕووباری فوڕات لە عێراق بۆ ئاستێكی پێوانەیی دابەزیووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە قەدەغەی ئەورووپی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق لادەبرێت

سەرەتا