18 کاتژمێر پێش ئێستا 197 جار خوێنراوەتەوە

توێژەرە جوولەكەكەی لە عێراق دەستگیركرابوو لەبەرانبەر دوو كەسدا "دیل بە دیل"ی پێكراوە

پەیام 

میدیای ئێران توێژەرە جوولەكەكەی لە عێراق دەستگیركرابوو بە "سیخوڕ" ناو دەبات و ئاشكراشی دەكات، لەبەرانبەر ئازادكردنی دوو كەسدا "دیل بە دیل"ی پێ كراوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیلیزابێس تسۆركۆف، توێژەری بەڕەگەز جوولەكە و هەڵگری ڕەگەزنامەی قەوارەی زایۆنی و ڕووسیا، كە ماوەی دوو ساڵ لەلایەن كەتیبەكانی حزبوڵڵاوە لە عێراق دەستگیر كرابوو، ئازاد كراوە. ترەمپ ئازادكردنەكەی وەك دەستكەوتی ئەمریكا باس كرد و ڕاشیگەیاند: توێژەرەكە چەندین مانگ ئەشكەنجە دراوە.

هاوكات رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسڕائیلی بڵاویكردەوە، تسۆركۆف گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیب و گوازراوەتە بۆ نەخۆشخانە بۆ پشكنینی پێویستی پزیشكی تایبەت بە دیلەكان دوای ئازادكردنیان.

لای خۆیەوە ماڵپەڕی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، تسۆركۆف، كە سیخوڕی قەواەری زایۆنی بووە و دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئازاد كراوە، هەرچەندە ئەمریكا بانگەشەی ئەوەی كردووە، كە ئەوان ئازادیان كردووە بەڵام ناوبراو لەگەڵ دوو دیلی بەرەنگاری "دیل بە دیل"ی پێ كراوە.

جێی باسە مانگی ئاداری ساڵی 2023 ئیلیزابێس تسۆركۆف لە ناوچەی كەڕادەی بەغداد ڕفێنراو پێشتر كەتیبە و گرووپەكانی شیعە لە عێراق ڕەتیان دەركردەوە زانیاریان هەبێت، بەڵام دواتر دەركەوت لای حزبوڵڵای عێراقی دەستبەسەر بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    توێژەرە جوولەكەكەی لە عێراق دەستگیركرابوو لەبەرانبەر دوو كەسدا "دیل بە دیل"ی پێكراوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەنجومەنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراق بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی ڕۆژی دیاریكردنی تیروپشك و مووچەى كارمەندانی سەرسندوقی دەنگدانی دیاریكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاوی ڕووباری فوڕات لە عێراق بۆ ئاستێكی پێوانەیی دابەزیووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە قەدەغەی ئەورووپی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانیی عێراق لادەبرێت

سەرەتا