2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری یانەیەک هەڕەشە لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی مارسیلیای فەرەنسی هەڕەشەی بردنەوە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات.

 لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید، سەرەتا دی زێربی وتی: ئێمە بۆ گەیشت و سەیران ناچینە مەدرید، ئێمە ئامانجمان هەیە کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین، یاریکردن لەگەڵ تیپەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید بۆ ئێمە و بۆ کۆی تیپەکانی دیکە زۆر گرنگە، دەبینین چی ڕوودەدات.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی مارسیلیا ڕایگەیاند، یاریکردن بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید قورسە، بەڵام لەوێ شەڕی بۆ سەرکەوتن و بردنەوە دەکەن.


لە کۆتایی قسەکانیدا جارێکی دیکە دی زێربی دووپاتی کردەوە و وتی: بۆ پشودان ناچینە مەدرید، ئێمە دەچینە بێرنابۆ تا هەموو شتێک ئەنجام بدەین، دەزانین ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین تیپەکانی جیهان، ئێمە بە وریاییەکی زۆرەوە یاری دەکەین، بەڵام بە ئامانجێکی گەورەشمان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری یانەیەک هەڕەشە لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پیرێز تووڕەیە و سکاڵا تۆمار دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

سەرەتا