3 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
كەشناسی: پلەكانی گەرما لە شارەکانى عێراق بە بەرزی دەمێنێتەوە و لە هەرێم دادەبەزێت
پەیام
كەشناسی عێراق بڵاویكردوەتەوە، لە ناوەڕاست و باشووری وڵات پلەكانی گەرما جارێ بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان كەش و هەوا فێنك دەبێت.
بەپێی ئەوەی كەشناسی عێراق بڵاویكردوەتەوە، "پلەی گەرما لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 2 بۆ 4 پلە یان زیاتر دادەبەزێت، بە جۆرێك لە ڕۆژدا كەشەكە مامناوەند و لە شەودا فێنك دەبێت، لەكاتەكانی بەرەبەیانیشدا سارد دەبێت".
هەروەها بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ناوچە بەرزەكانیشدا كەش و هەوا سارد دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە