3 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتیی مامۆستایان: پڕۆسەی خوێندن بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت بە كەموكوڕییەوە بەڕێوەبچێت

پەیام 

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی خوێندن بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت بە كەموكوڕییەوە بەڕێوەبچێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەبۆنەی نزیكبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن، مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ژمارەیەك داواكاریی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئەم داواكارییانە دەبێت كاری جددی لەسەر بكرێت تاكو پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە باشیی بەڕێوەبچێت.

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوا دەكات كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت و مانگانە بدرێت و چیدی ئەو باتە تێكەڵی ئەجێندای جۆراوجۆر نەكرێت. داواش دەكات بەرزكردنەوەی مووچە دەستپێبكاتەوە كە لە ساڵی 2016ـەوە ڕاگیراوە.

یەكێتیی مامۆستایان ڕایشیدەگەیەنێت: مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی، سوود لە مامۆستایانی وانەبێژیش ببینرێت، ئەوانەی لادراون، یان گرێبەستیان لەگەڵ نەكراوە.

سەبارەت بە مامۆستایانی خانەنشینكراو، ڕاگەیەنراوەكەی یەكێتیی مامۆستایان داوا دەكات تەواوی مووچەكانیان و ئەو پاداشتانەی بۆیان دیاریی كراوە پێ بدرێت.

لە كۆتاییشدا یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان جەخت لەسەر داواكارییەكانی ڕاگەیەنراوەكەی دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت كە بە كەموكوڕییەوە بەڕێوە بچێت، ئێمەش خەباتی مەدەنی بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ هێنانەدی ئامانجەكان بە ڕەوا دەزانین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی مامۆستایان: پڕۆسەی خوێندن بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت بە كەموكوڕییەوە بەڕێوەبچێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و لە دوانیوەڕۆوە ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. زەویەك بڕیار بووە بكرێتە پڕۆژی كتێبخانە، دراوەتە دەزگایەكی چاپەمەنی كە خاوەنەكەی عەرەبە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. هاتنەناوشاری بارهەڵگرەكان لە كاتی كردنەوەی قوتابخانەدا بۆ كاتژمێرێك قەدەغە دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌بدولستار مه‌جید: به‌ چڕوپڕی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومەتەكەی پارتی و یەكێتی لەگەڵ بەغداد ڕێككەوتن بە ڕێككەوتن دەسپێرن

سەرەتا