3 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەكەمجار پرۆژەبڕیارێك بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا درایە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا

پەیام 

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا پرۆژەبڕیارێك بۆ داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین پێشكەشی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كرا.

پڕۆژەبڕیارەكە لەلایەن جێف مێركلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا لە ویلایەتی ئۆریگۆنوە پێشكەش كراوە.

لەبارەی هەنگاوەكەیشیەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە كرد "حەوت ئەندامی دیموكرات و ئەندامێكی سەربەخۆی ئەنجوومەنی پیران پشتیوانی دەكەن".

 لە پڕۆژەبڕیارەكەدا داوا لە سەرۆكی ئەمریكا كراوە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت، ئەمەیش بۆ یەكەم جارە هەنگاوێكی لەو شێوەیە لە مێژووی ئەنجوومەنەكەدا بنرێت.

لە پڕۆژەبڕیارەكەدا باس لەوە كراوە چارەسەری دوودەوڵەتی بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانی فەڵەستین و ئیسڕائیل دەگونجێت، هاوكات جەخت لەسەر بڕیاری ژمارە 242ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی كراوەتەوە كە ئاماژە بە سنوورەكانی ساڵی 1967 دەكات.

هەروەها داوا كراوە ئەمریكا بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی و بنەماكانی چارەسەری دوودەوڵەتی، لەگەڵ ئیسڕائیلێكی پارێزراودا دان بە دەوڵەتێكی فەڵەستینی لە چەكداماڵدراودا بنێت.

لە پڕۆژە بڕیارەكەدا داوا لە حكوومەتی فەڵەستینیش كراوە ئەو بەڵێنانەی بە وڵاتانی ئەورووپای داوە جێبەجێی بكات و لە ساڵی 2026دا هەڵبژاردن ئەنجام بدات، داواش لە حەماس كراوە چەك دابنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەكەمجار پرۆژەبڕیارێك بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا درایە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن: پێگەى ئیسرائیل لە ناوچەکە و جیهانیش بەرە و لەنێوچوون دەچێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەدان هونەرمەندى جیهانى داوادەکەن بەرهەمەکانیان لە ئیسرائیل پەخش نەكرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى ڤیتۆی ئەمریكاوە جارێکى دیکە بڕیاری ڕاگرتنی جەنگی سەر غەززە شكستیهێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە و پاکستان ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەشیان واژوو کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی تیكتۆك ده‌كڕێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی فه‌نزوێلا: ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ هێرش ده‌كات و ئێمه‌ش به‌رگری ده‌كه‌ین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سزاكانی ئەورووپا بۆ سەر ڕووسیا كاریگەرییان نییە

سەرەتا