2 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

"ڤیتۆكەی ئەمریكا گڵۆپی سەوزە بۆ بەردەوامییدان بە تاوانەكانی ئــ.یسرائیل"

پەیام 

بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت: ڤیتۆكەی ئەمریكا دژ بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە گڵۆپی سەوزە بۆ بەردەوامییدان بە تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) ئاشكرایكرد "ئەو ڤیتۆیەی ئەمریكا دژ بە پەسەندكردنی پڕۆژەبریارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولەتی لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە بەكاریهێناوە، گڵۆپی سەوزە بۆ بەردەوامییدان بە تاوانەكانی كوشتن و برسیكردنی بەكۆمەڵ، كە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە بەرانبەر بە فەڵەستینییەكان لە غەززە، ئەنجام دەدرێن.

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئەو ڤیتۆیەی ئەمریكا دژبە پەسەندكردنی پڕۆژەبریارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە بەكاری هێنا، هاوبەشیەەكی ئاشكرایە لەو تاوانە كۆمەڵكوژییەی، كە سوپای داگیركەر بەرانبەر بە فەڵەستینییەكان لە غەززە ئەنجامی دەدات.

بزووتنەوەی حەماس ستایشی هەڵویستی ئەو 10 وڵاتەیشی كرد، كە پڕۆژەبڕیارەكەیان پێشكەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردبوو.

دوێنێ پێنجشەممە، ئەمریكا مافی ڤیتۆی دژ بە پڕۆژەبریارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەكار هێنا، كە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و دەستەبەركردنی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە، پێشكەش كرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    جەنگی سەر غەززە 714 ڕۆژە بەردەوامە و دەیان کەسى دیکەش شەهیدکران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ڤیتۆكەی ئەمریكا گڵۆپی سەوزە بۆ بەردەوامییدان بە تاوانەكانی ئــ.یسرائیل"

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    توانای سوپای حەوت وڵاتی عەرەبی پێنج هێندەی سوپای ئیسرائیلە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەزارەها بۆسە و بۆمبی چێنراومان ئامادەكردووە و غــ.ەززە دەبێتە گۆڕستانی سەربازەكانتان"

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد شەرع: لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ ئەمنیەكانمان لەگەڵ ئیسڕائیل ئەنجامیان دەبێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر شێلانی ئافرەتێكی چالاكوانی ئەمریكی لەلایەن بلدۆزەرێكی ئیسرائیلەوە تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: كاركردنی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانماندا مه‌رجداره‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەلئەبیب پێشنیازێك بۆ ڕێككەوتنی ئەمنیی نوێ دەخاتە بەردەم دیمەشق

سەرەتا