1 رۆژ پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
ڕیفراندۆم چه‌ندین قۆناغ هه‌رێمی كوردستانی برده دواوه
په‌یام
هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا تێده‌په‌ڕێت كه هه‌رێمی كوردستانی له‌ڕووی دبلۆماسی و ئابووری و بازرگانییه‌وه چه‌ندین قۆناغ برده دواوه و نیوه‌ی خاكه‌كه‌شی به‌وهۆیه‌وه له‌ده‌ست دا..
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولی 2017، ئه‌م بۆنه‌یه هێشتا وه‌ك برینێكی ساڕێژنه‌بوو یادی ده‌كرێته‌وه، له كاتێكدا لایه‌نگرانی ڕیفراندۆمه‌كه به مافێكی سروشتی گه‌لی كورد دایاننا، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران و هه‌ندێك چاودێری سیاسی له ئێستادا ئاماژه به‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه ده‌كه‌ن كه به‌دوای خۆیدا هێنای، كه دیارترینیان له ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان بوو.
به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌كه‌وه سنووره ئاسمانییه‌كان داخران و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گوزه‌رانی هاوڵاتیان هه‌بوو.
به‌شێك له شیكه‌ره‌وانی سیاسی ڕایده‌گه‌یه‌نن، كات و شێوازی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌كه هه‌ڵه‌بوو، هه‌رێمی خسته دۆخێكی ناله‌باره‌وه، ئێستاش دوای چه‌ندین ساڵ، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری، سیاسی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
هاوكات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی توركیا و ئێران، نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی و ڕیفراندۆمه‌كه‌یان به هه‌نگاوێك زانی كه سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی گوشاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌رێم و كه‌مبوونه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە