12 کاتژمێر پێش ئێستا
218 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی هەرێم: توانراوە بكوژی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم لە بەغداد دەستگیربكرێت
پەیام
ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بكوژی ئەكبەر حاجی ڕۆستەمی ڕاگەیاند، كە 22ی ئەیلول لە كێڵگەكەیدا لە كفری بە كوژراوی دۆزرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكیدا دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوی كردووەتەوە، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق توانراوە بكوژی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم لە شاری بەغداد لە 23ی ئەیلولدا دەستگیر بكرێت و وێنەی دەستبەسەری و دانپێدانانەكەیشی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە بكوژ ناوی عەبدول عەزیز حسێنە و بە ڕەگەز عەرەبە و تەمەنی 22 ساڵە و ئێستا بە مادەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.
بەپێی ئەو دانپێدانانەی بڵاو كراوەتەوە، مامەڵەی بازرگانی و كشتوكاڵی لە نێوان بكوژ و كوژراو دا بووە هەر ئەوەیش هۆكاری كوشتنەكە بووە.
بكوژرەكە دەڵێت، لە ساڵی 2017ئەوە هاتووەتە شاری كفری و لە مانگی 10ی 2024 زەوییەكی 100 دۆنمی بەكرێی 10 ملیۆن لە ئەكبەر حاجی ڕۆستەم بە كرێ وەرگرتووە، بەڵام دواتر كرێكەی لەسەر كردووە بە 16 ملیۆن دینار.
بكوژەكە دەڵێت دوای دوورینەوەی بەرهەمەكە ئەكبەر حاجی ڕۆستەم تەواوی بەرهەمەكی فرۆشتوو و پارەكەی پێنەداوە، پاشان كفری بەرەو بەغداد جێهێشتووە و دواتر بە دەمانچەیەكەوە گەڕاوەتەوە و دوای دەقاڵێ لەسەر كێشەكە ناوبراوی كوشتووە و مۆبایل و ئۆتۆمبێلەكەیشی بردووە.
ئەكبەر حاجی ڕۆستەم لە 22ی ئەم مانگە لە كێڵگەكەی خۆیدا لە گوندی ئۆمەربەل لە قەزای كفری بە كوژراوی دۆزراوەیەوە و پاش بەخاكسپاردنی تەرمەكەیش برایەكی دوو هاووڵاتی عەرەبی كوشت و بەرەو هەولێر هەڵهات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە