1 رۆژ پێش ئێستا
239 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: سبەینێ هەینی ئەگەرى بارینی بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەیە
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25- 09- 2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەناوچەشاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت .
خێرایى با/ لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 15) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.
سبەی هەینى 26- 09- 2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژهەلات.
خێراى با / لەسەرخۆ –مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ :33 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە