6 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
زۆرینەی شاندی وڵاتان لە كاتی وتارەكەی نەتەنیاهوودا هۆڵەكەیان جێهێشت
پەیام
لەكاتی وتارەكەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، زۆرینەی شاندی وڵاتان هۆڵەكەیان جێهێشت و كەمترین گوێگری هەبوو.
وەك ئەوەی لە ڤیدیۆكاندا نیشاندرا، هۆڵی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكاتی وتارەكەی نەتەنیاهوودا كەمترین ئامادەبووی لێبوو، پێش دەستپێكردنی وتارەكە؛ شاندی وڵاتان بە ریز هۆڵەكەیان جێهێشت و لە دەرەوەی هۆڵەكەش خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدرا.
پێگەی والای زایۆنی بڵاوی كردەوە، شاندی وڵاتان لەسەر داوای نوێنەرایەتی فەلەستین هۆڵەكەیان جێهێشتووە و پێشتر نامەیان بۆ شاندەكان ناردبوو، كە لە كاتی دەستپێكردنی وتارەكەی نەتەنیاهوو بە ڕیز هۆڵەكە جێبهێڵن.
لەكاتی جێهێشتنی بەكۆمەڵی هۆڵەكە لەلایەن شاندی وڵاتانەوە، سەرۆكی كۆبوونەوەكە داوای لە شاندەكان كرد كە ڕێز لە ڕێساكانی دانیشتنەكە بگرن و لە شوێنەكانی خۆیان دانیشن، بەڵام شاندی وڵاتان پێشتر هەماهەنگییان بۆ جێهێشتنی هۆڵەكە كردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە