9 کاتژمێر پێش ئێستا 234 جار خوێنراوەتەوە

کەوتنەوەى ئاگر لە هەولێر و زاخۆ و گەرمیان مەترسی گیانی و ژینگەیی دروستكرد

پەیام 

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەوتەوە و لە زاخۆش بەهەمان هۆكار هاووڵاتییەك بریندار بوو، سێ كەسیش لە ئیدارەی گەرمیان لەسەر کردنەوەى ئاگر دەستگیر كران.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ژین ئینتەرناشناڵ لە سەر ڕێگەی هەولێر كۆیە ئاگرێك لە بەشی پێشوازی كەوتەوە و دووكەڵ بەتەواوی بە نەخۆشخانەكەدا بڵاو بووە و بەهۆیەوە نەخۆشەكان هێنرانە دەرەوە، دوای گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانیش ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.

هەروەها بەیانی ئەمڕۆ بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، كە ئاگرێك لە كەمپی باجد كەنداڵای تایبەت بە ئاوارەكان كەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج خێمەی ئاوارەكان سووتاون و كەسێكیش بە سووكی بریندار بووە.

لەلایەكی دیكەوە پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویكردەوە، تیمەكانیان توانیویانە سێ كەس، كە ماتۆڕێكیان پێبووە لە گوندی ئەحمەد قادر و لەسەر ڕووباری سیروان دەستگیر بكەن، بەهۆی ئەوەی ئاگرێكی گەورەیان بەرداوەتە سنووری ناوچەكە و زیانیان بە دارودەوەن و پووشی ناوچەكە گەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەوتنەوەى ئاگر لە هەولێر و زاخۆ و گەرمیان مەترسی گیانی و ژینگەیی دروستكرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشی هەرێم: توانراوە بكوژی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم لە بەغداد دەستگیربكرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تا ئێستاش كاریگەریی شکستی ڕیفراندۆم بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك ماوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت ساڵ بەسەر ئەزموونی تاڵی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێ دەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ هەینی ئەگەرى بارینی بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیفراندۆم چه‌ندین قۆناغ هه‌رێمی كوردستانی برده‌ دواوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: پشتیوانی له‌مافی چاره‌یخۆنووسین بۆ فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین

سەرەتا