2 رۆژ پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

تائێستا 18 هەزار و 830 كەس لە كەمپەكانی هۆل و ڕۆژ گەڕاوەنەتەوە عێراق

پەیام 

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: 18 هەزار و 830 كەس لە كەمپەكانی هۆل و ڕۆژ گەڕاونەتەوە.

لە میانی بەشداری لە كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی گەڕاندەوەی خێزانەكانی داعش لە كەمپەكانی هۆل و ڕۆژ، لە نیویۆرك، فواد حسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق توانیویەتی تاكو ئێستا 18 هەزار و 830 كەس لە هەردوو كەمپەكە بۆ وڵاتەكەی بگەڕێنێتەوە و، ڕەوانەی ناوەندەكانی شیاندنەوەیان بكات وەك كەمپی ئەمەل.

وتیشی، عێراق پابەندە بە هەماهەنگییەكانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و لە نێوبردونی داعش، ڕوونیشیكردەوە، لەو باوەڕەدایە كە كەمپی هۆل لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا مەترسیی ئەمنی و كۆمەڵایەتی لێدەكێتەوە و، پێویستە چارەسەر بكرێت.

كەمپی هۆل دەكەوێـتە باشووری شارۆچكەی هۆل لە پارێزگای حەسەكەی ڕۆژاوای كوردستان و، لەژێر كۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەر دایە، زیاتر لە 70  هەزار كەسی تێدا دەستبەسەر كراوە كە زۆرینەی خەڵكی عێراق و سووریان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نمایشێكی هونەری لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "گرێبەستى هەناردەکردنى نەوت لە نێوان تورکیا و عێراقدا تا ناوەڕاستى 2026 بەرکارە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. ژمارەیەك قوتابی زانكۆی كۆمار گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی و مەسرور بارزانى تاوتوێى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمیان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بریندارکردنى دوو سەرنشین سکاڵا لەسەر كارمەندانی بازگەی بانی مەقان تۆمارکرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەحمەدی حاجی ڕەشید: هەرێم لە ژێر فشاردا نەبوایە نەوتى ڕادەستنەدەکرد ئەگەر خەڵکەکەشى لە برسادا بمردایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناونووسین بۆ حەج کۆتاییهات و مانگی داهاتوو تیروپشك بۆ ناوەکان دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تائێستا 18 هەزار و 830 كەس لە كەمپەكانی هۆل و ڕۆژ گەڕاوەنەتەوە عێراق

سەرەتا