2 رۆژ پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆى بریندارکردنى دوو سەرنشین سکاڵا لەسەر كارمەندانی بازگەی بانی مەقان تۆمارکرا
پەیام
بە پاساوی هەوڵی هەڵهاتنی شۆفێرێكی كوردی شاری كەركووك لە بازگەی بانی مەقان، پاسەوانانی بازگەكە تەقە دەكەن و دایك و منداڵێك بریندار دەكەن، برینی منداڵەكە قورسە.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، لە كاتی گەڕانەوەی خێزانێك لە چەمچەماڵەوە بۆ كەركووك، لە بازگەی بانی مەقان لە سەر نەبوونی پێناس كارمەندانی بازگەكە هەوڵی ڕاگرتنی شۆفێرێك دەدەن، و دواتر بە پاساوی ئەوەى کە شۆفێرەكە هەوڵی هەڵهاتنی داوە، تەقە لە ئۆتۆمبێلەكە كراوە و كەسوكاری شۆفێرەكەش داوای یاسایی تۆمار دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە