14 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
كەشتیگەلی خۆڕاگڕی 852 كیلۆمەتریان ماوە بگەن بە كەرتی غەززە
پەیام
كەشتیگەلی خۆڕاگری بۆ
شكاندنی گەمارۆی سەر كەرتی غەززە زیاتر لە سنوورە ئاوییەكانی كەرتەكە نزیك دەبێتەوە
و ڕایانگەیاند: 852 كیلۆمەتریان ماوە بۆ گەیشتن بە كەناراوەكانی كەرتەكە.
سەرەڕای فشاری هەندێك
لە وڵاتانی ئەورووپی، كەشتیگەلی خۆڕاگری كە ئامانجی شكاندنی گەمارۆی سەر غەزززە لە
كاتژمێرەكانی ڕابردوودا دوورگەی كریی یۆنانیان بەجێهێشت و بەرەو كەرتەكە بەڕێكەوتن،
لە نوێترین زانیارییشدا ڕایانگەیاند: ئێستا 825 كیلۆمەتر لە غەززەوە دوورن.
ئەم كەشتیگەلە لە زیاتر
لە 50 بەلەم و سەدان چالاكوان لە نزیكەی 45 وڵاتی جیاوازەوە، لەنێویاندا 54 فەڕەنسی
و 15 بەلجیكی، جگە لە پزیشك و كەسایەتی دیار، پێكهاتووە.
كەشتییەكان لە كۆتایی
مانگی ڕابردووەوە لە بەندەرەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و جەنەوای ئیتاڵی بە قۆناغ دەستیان
بە گەشت كرد و ژمارەیەكیش لە وڵاتانی دیكەوە پەیوەندییان پێوە كردن، دوای ئەوەی لە
ماوەی ڕابردوودا چەند جارێك لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە بە درۆن هێرش كرایە سەریان،
ئیتاڵیا و ئیسپانیا كەشتیی سەربازییان بۆ یاوەریكردنیان و پاراستنی هاووڵاتییە سەرنشینەكانیان، ناردووە.
لای خۆیشیانەوە زیاتر
لە 140 هونەرمەند و نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە فەڕەنسا و بەلجیكا داوایان لە حكومەتەكانیان
كردووە پاراستنی دیپلۆماسی بۆ بەشداربووان دابین بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە