13 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران: دووبارە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان نایاساییە
پەیام
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران
ڕایدەگەیەنێت، دووبارە سەپاندنەوەی سزاكان نایاساییە و تاران پابەندی هەڵپەساردنی
پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
دوابەدوای سەرلەنوێ گێڕانەوەی
سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر وڵاتەكەی، محەممەد قالیباف سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای كۆماری
ئیسلامیی ئێران (پەڕلەمان) ڕایگەیاند: ئێران پێی وایە گێڕانەوەی سزاكانی سەری نایاساییە.
قالیباف لە وتەیەكی لە
دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی ئێران وتیشی: تاران خۆی بە پابەند بە ملكەچبوون بۆ بڕیارە
نایاساییەكان، بەتایبەتیش هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم نابینێت.
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران
وتیشی: سزاكانی نێو ئەو بڕیارە بەراورد بە سزاكانی ئەمریكا گرنگییەكی ئەوتۆی نییە.
محەممەد قالیباف سەرۆكی
پەڕلەمانی ئێران دووبارە گێڕانەوەی سزاكانی سەر وڵاتەكەی و بەرنامە مووشەكییەكانی
بەیەكەوە گرێدایەوە و وتیشی: تاكە ڕێگە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی دوژمن بۆ سەر بەهێزكردنی
توانا بەرگرییەكانی و یەكڕیزی نیشتمانییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە