2 رۆژ پێش ئێستا
298 جار خوێنراوەتەوە
ناونووسین بۆ حەج کۆتاییهات و مانگی داهاتوو تیروپشك بۆ ناوەکان دەكرێت
پەیام
وەزارەتی ئەوقافى هەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی ناونوسینی حاجیان بۆ حەجی ساڵی ۲٠۲٦ کۆتایی ھات و لە كۆتایی مانگی داهاتووشدا تیروپشك بۆ ناوەكان دەكرێت.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ ٢٧ى ٩ى ٢٠٢٥ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە "شەوی ڕابردوو پڕۆسەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی ھات، دوای درێژکردنەوەی بۆ ماوەی شەش رۆژ ئێستا قۆناغی پڕۆسەی وردبینی دەستیپێکردوە، تاوەکو ھاوڵاتیان بەتەواوی مافیان پارێزراو بێت".
ڕاشیگەیاندووە، ھەموو ھەوڵەکان بۆئەوەیە لەکۆتایی مانگی (١٠)ی ئەمساڵ، تیروپشکی حاجیان بۆ حەجی ساڵی داھاتو (٢٠٢٦) بەڕێوەبچێت.
ئەمساڵ بۆ یەکەمجار، ناونووسین بۆ حەج کرایە ئەلیکترۆنی و نزیکەى ٩٠ هەزار داواکاریی بۆ چوونە حەج پێشکەشکرا، لەو ژمارەیە تیرو پشک بۆ ٥ هەزار و ١٢٥ کەسیان دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە