02/10/2025 358 جار خوێنراوەتەوە

ڕێگا له‌ 13 كه‌شتی؛ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری كرا و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا

پەیام

هێزەکانی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان کرد بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتیگەلی جیهانی خۆڕاگری.

هێزەکانی دەریایی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی  بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان کرد بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتیگەلی جیهانی  خۆڕاگری کە هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکانە بەمەبەستی گەیاندن بۆ کەرتی غەززەی گەمارۆدراو.

کەشتیگەلی جیهانی  خۆڕاگری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە کە کەشتییەکەمان بە شێوەیەکی نایاسایی گەمارۆ درا و کامێراکان کوژێندرایەوە و هێزەکانی سەربازیی هاتنە ناو کەشتییەکە".

ڕاشگەیاندراوە کە هەوڵەکان بۆ زانینی سەلامەتی هەموو سەرنشینەکان لە ئاکامی هێرشەکەدا بەردەوامە.

بەشێک لە سەرنشینەکانی کەشتیگەلی جیهانی  خۆڕاگری کە پەیوەندییان لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو هەبوو ڕایانگەیاند کە هێزەکانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی دەستیان بە دەستبەسەرداگرتنی بەلەم و کەشتییەکانی دیکە سەر بە کاروانەکەیان کردووە.

کەشتیگەکی جیهانی  خۆڕاگری کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پزیشکان، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و چالاکوانانی ٤٤ وڵاتی جیاواز، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەرەو غەززە بەڕێ کەوتوون. چالاکانی ناو ئەو کەشتیگەلانە مەبەستیان گەمارۆکانی سەر غەززە بشکێنن و یارمەتییە مرۆییەکان بە تایبەتی پێداویستی پزیشکی ڕادەستی خەڵکی ناوچەکە بکەن.

لە ئەگەری دەستێوەرنەدانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی، ئەوە کاروانەکە سبەی بەیانی دەگاتە غەززە و ئەوەش بە گەورەترین کەشتیگەلی جیهان دادەنرێت کە تا ئێستا بەرەو غەززە بەڕێکەوتبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و فشاردا دانوستان ناكه‌ین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانى ئێران دەست پێ دەکەنەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستمان لەبارەی دانوستانەکانەوە نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حکومەتى تورکیا کۆ دەبێتەوە و پرسى پەکەکە و کچە کوردێک لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەر ئەمریکا جدی بێت لە دانوستانەکاندا؛ شاندێک دەنێرینە پاکستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشدارى خوولى دووەمی دانووستانەکان بکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەمان دەدەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداری لە دانیشتوانی باشووری لوبنان دەدرێت لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان

سەرەتا