5 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی نەوت گرێبەستێكی بۆ پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی كەركووك واژوو كرد
پەیام
وەزارەتی نەوت واژۆكردنی گرێبەستی كاراكردنی پەرەپێدانی
چوار كێڵگەی كەركووك و نۆژەنكردنەوەی دامەزراوەكانی غازی لەگەڵ كۆمپانیایەكی بەریتانی
ڕاگەیاند.
حەیان عەبدولغەنیجێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ
كاروباری وزە و وەزیری نەوت، سەرپەرشتی
واژۆكردنی گرێبەستی كاراكردنی پەرەپێدانی چوار كێڵگەی كەركووك و نۆژەنكردنەوەی دامەزراوەكانی
غازی كرد لەنێوان كۆمپانیای نەوتی باكوور و كۆمپانیای غازی باكوور و كۆمپانیای
"بی پی" ی بەریتانی.
عەبدولغەنی جەختی لەسەر هەوڵی وەزارەت كردەوە بۆ زیادكردنی
ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و غاز لە كەركووك بۆ پشتگیریكردنی ئابووری نیشتمانی
و دابینكردنی پێداویستییەكانی سووتەمەنی.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەم گرێبەستە یەكێكە لە گرێبەستە
بەڵێندەرەكان كە ئامانجی پەرەپێدانی كێڵگەكانی (كەركووك بە هەردوو "بابا و ئاڤانا"،
جەمبور، بای حەسەن و خەباز) جگە لە نۆژەنكردنەوەی دامەزراوەكانی كۆمپانیای غازی
باكوور، بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی وێستگەكانی
بەرهەمهێنانی كارەبا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە