01/10/2025 401 جار خوێنراوەتەوە

پەیامێکی تووند لە ڤاڵڤێردییەوە بۆ هاندەران

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوای و یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئالۆنسۆی ڕاهێنەردا هەیە.

 شەوی ڕابردوو یانە شاهانەییەکە لە چامپیۆنسلیگ دژی یانەی کایرات ئالماتی کازاخستانی یاری کرد، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ڤاڵڤێردی یاری پێنەکرا و دواتر وابڵاوکرایەوە کە ئامادە نەبووە بە بڕیاری ڕاهێنەر لە بەرگری باڵی ڕاست یاریی بکات.

لەو بارەیەوە ڤاڵڤێردی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، چەند هەواڵێکی خوێندووەتەوە کە زیانی بە ناوبەنگی گەیاندووە و گوایە بە گوێی ڕاهێنەری نەکردووە، ڕاستە چەند یارییەک ئاستی خراپ بووە و نکۆڵی لێ ناکات و ڕووبەڕووی ڕەخنەکان دەبێتەوە، هاندەران دەتوانن ڕەخنە بگرن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە بڵێن ئامادە نەبووە یاریی بکات و بە گوێی ڕاهێنەری نەکردووە.

فیدریکۆ دەشڵێت: هەموو توانایەکم پێشکەشی تیپەکەم کردووە، تەنانەت کاتێک پێکانیشم هەبووە گلەیم نەکردووە و داوای پشووم نەکردووە، پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئالۆنسۆی ڕاهێنەردا هەیە، بەڵام پێمخۆشبووە ئاگاداری بکەمەوە کە باشترە لە کام شوێنی یاریگادا یاری بکەم، پێشم وتووە ئامادەم لە هەر شوێنێک بتەوێت یاریی ئەنجام بدەم و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم و دڵ و ڕۆحم بە مەدرید بەخشیوە و بەردەوام دەبم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 1 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • پێش 1 هەفتە

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

سەرەتا