29/09/2025 406 جار خوێنراوەتەوە

وادەی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری ئیسپانی ئاشکرا کرا

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی سوپەری ئاشکرا کرد.

 ماوەی چەند وەرزێکە جامەکە لە سعودیە ئەنجام دەدرێت و پاڵەوان و پلەی دووەمی لالیگا و هاوکات پاڵەوانی جامی شا و پلەی دووەم بەشداری دەکەن.

بەو پێیەی وەرزی ڕابردوو بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید یەکەم و دووەمی خولی ئیسپانی بوون، لەگەڵ ئەوەشدا هەر بلاوگرانا و مێرنگی یاریی کۆتایی جامی شایان کردووە، لەبری ئەوان سێیەم و چوارەمی خولی ئیسپانی کە ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بیلباون بەشداری دەکەن.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاوی کردەوە، یارییەکانی جامی سوپەر لە حەوت و هەشتی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەست پێدەکات و یاری کۆتایش لە 11ی هەمان مانگ بەڕێوە دەچێت لە شانشینی سعودیە.

لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی سوپەر لە دێربی مەدرید، ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆ بەیەک دەگەن، بەرشەلۆنەش ڕووبەڕووی ئەتلەتیک بیلباو دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا