03/10/2025 366 جار خوێنراوەتەوە

ئێران تاووتوێی گواستنەوەی پایتەختەکەی بۆ شارێكی كەنار دەریا دەكات

پەیام 

سەرۆكی ئێران  داوای خێراكردنی هەنگاوەكانی گواستنەوەی پایتەختی ئێرانی لە تاران كرد، ئەمەشی وەك "پێویستییەكی ستراتیژی" وەسف كرد بەهۆی ئەو قەیرانە ژینگەیی و دیمۆگرافی و ئابوورییە سەختانەی كە شارەكە ڕووبەڕووی دەبێتەوە. 

مەسعود پزیشكیان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك پارێزگار ڕایگەیاند، تارانی 15 ملیۆن كەسی تووشی كێشەی گەورە بووە كە ناكرێت پشتگوێ بخرێت، لەوانەش قەیرانی نیشتەجێبوون، كەمیی ئاو، پیسبوونی ژینگە، و نیشتنی زەوی.

باس لەوەش دەكات، حكومەت تاووتوێی گواستنەوەی ناوەندەكەی بۆ شارێكی كەنار دەریا لەسەر كەنداوی فارس دەكات، بەبێ ئەوەی ناوی شارەكە ئاشكرا بكات. لە كاتێكدا هەندێك لە ڕاپۆرتە ناوخۆییەكان پێشبینی دەكەن كە سیستان و بەلۆچستان یان هورمزگان لە دیارترین كاندیدەكان بن.

هەر لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی قەوارەی زایۆنی لە وەڵامێكی خێرادا ڕایگەیاند، ئەوەی پێویستە گۆڕینی پایتەخت نییە، بەڵكو گۆڕینی ڕژێمە لە ئێران، ئەمەش ئاماژەیەكی سیاسی ڕاستەوخۆیە بۆ ڕەتكردنەوەی سیاسەتەكانی تاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەدیعۆت ئەحرۆنۆت: ئیسرائیل لە لوبنان ناکشێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان تۆمەتی "ناپاكی" لە تیمی دانوستانكار ڕەت دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگربەست لە غـ.ەززە بووەتە ئامرازێك بۆ پەردەپۆشكردنی كوشتار و برسیكردنی خەڵكەكەی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: ئاسایشی ناوچەكە بەبێ ئێران نایەتە دی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵا بۆ یەكەمجار درۆنێكی 10 ملیۆن دۆلاری ئـیسرائیلی خستە خوارەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە بڕگەکانى دانوستانەكانى تاران و واشنتۆن، لە ئێران مشتومڕی دروستكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل ڕێككەوتنی ئێران و ئەمریكا بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی لێك دەداتەوە

سەرەتا