25/09/2025 356 جار خوێنراوەتەوە

یوفا دژی ئیسڕائیل و لە بەرژەوەندی غەززە بڕیارێکی گرنگ دەدات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا تاوتوێی ئەوە دەکات یانەکانی ئیسڕائیل لە ڕکابەرییەکانیان دوور بخاتەوە.

 ڕۆژنامەی "زە تایمز"ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یوفا ئامادەکاریی دەکەن تاکو هەفتەی داهاتوو بڕیارێک بدەن سەبارەت بە ڕاگرتنی یانەکانی قەوارەی زیۆنی لە ڕکابەرییە ئەورووپییەکان و زۆرینەی ئەندامانی یەکێتییەکەش پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەک کراوە و تیادا گفتوگۆی چڕ لە نێو بەرپرسانی یوفا هەبووە سەبارەت بە ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە لایەن زایۆنییەوە دەکرێتە سەر غەززە دوای ئەوەی ژمارەیەک لە یانە ئەورووپییەکان داوایان لە یەکێتییەکە کردبوو ڕێگەیەک بدۆزنەوە تاکو یاریی دژی تیپە ئیسڕائیلییەکان ئەنجام نەدەن.

لە کۆتایدا ڕۆژنامەکە ئەوەی خستەووەتەڕوو، ئەگەر بێتوو یوفا بڕیاری ڕاگرتنی یانەکانی ئیسڕائیل بدات، ئەوا فیفاش ناچارە بڕیاری خۆی بدات سەبارەت بە هەڵبژاردەکە بەو پێیەی مۆندیالی 2026 نزیک دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 1 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • پێش 1 هەفتە

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

سەرەتا