25/09/2025 276 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی هۆکاری دوورخرانەوەی لە ڕاهێنەری چێڵسی ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کارلۆ ئانچلۆتی ئیتاڵی هۆکاری دوورخرانەوەی لە ڕاهێنەری چێڵسی ئاشکرا کرد.

 لەمیانەی لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کارلیتۆ باسی سەردەمی کارکردنی لەگەڵ چێڵسی کرد لە وەرزی 2009 تاکو 2011 و ڕایگەیاند، ئابرامۆڤیچی سەرۆکی پێشووی بلوز دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگی لێکردووە، تاکو تیپەکە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئانچلۆتی دەڵێت: من لەگەڵ بازرگانێکی ڕووسی کارم دەکرد، ئەو بەردەوام چاوەڕێی باشی دەکرد، کاتێک بە ئەنجامی 3-1 بەرانبەر یانەی ویگان دۆڕاین بەیانی دواتر هات و داوای ڕوونکردنەوەی شکستەکەی دەکرد، پێچەوانەی میلان کە بێرلۆسکۆنی سەرۆکی بوو، هەرچەندە داواکاری زۆر بوو، بەڵام یاریزانی بۆ دەکڕیم کە پێویستم نەبوو تەنیا دەیویست تێکڵی تیپەکەیان بکەم و زۆر فشاری لەسەر دروست نەدەکردم.

لە کۆتایدا ئانچلۆتی ئاشکرای دەکات، دۆڕانی بەرانبەر ئینتەرمیلان کە مۆرینیۆ ڕاهێنەری بووە لە چامپیۆنسلیگ وایکردووە لە ڕاهێنەرایەتی چێڵسی دووربخرێتەوە، بۆیە یانەپاڵەوانەکان هۆکار بوو بۆ ئەوەی لە کارەکەم دەر بکرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا وردەکاریی دوورخستنەوەی چاڤی لە ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە باس دەکات

سەرەتا