01/10/2025 360 جار خوێنراوەتەوە

بایرن میونخ لە ترسی لیڤەرپووڵ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پلانی هەیە گرێبەستیکی مایکڵ ئۆلیسی فەرەنسی و هێرشبەری یانەکەی نوێ بکاتەوە.
ئۆلیس لە هاوینی 2024 لە کریستاڵ پاڵاسەوە گواسترایەوە بۆ یانە باڤارییەکە، ئەو هێرشبەرە بە خێرایی خۆی وەک یەکێک لە دیارترین بەهرەمەندەکانی ئەوروپا ناساند، لە یەکەم وەرزی خۆی بە تۆمارکردنی 20 گۆڵ و 23 ئەسیست لە 55 یاری وەرزەکەی کۆتایی پێهێنا، ئەمەش وایکرد ببێتە جێگەی سەرنجی یانەکانی پرێمیەرلیگ، بەتایبەتی لیڤەرپووڵ و چێڵسی و مانچستەر سیتی، کە بە وردی چاودێری دەکەن.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرای دەکات، کارگێڕی بایرن بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ داخستنی دەرگا بەڕووی هەر هەوڵێکدا بۆ ڕۆیشتنی یاریزانەکەی، ئەویش لە ڕێگەی گفتوگۆوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئێستا، کە تاکو هاوینی 2029 درێژەی هەیە، پلانیان هەیە بۆ دوو وەرزی دیکە و تا هاوینی 2031 گرێبەستی ئۆلیسی درێژ بکەنەوە لەگەڵ زیادکردنێکی بەرچاو لە مووچەی ساڵانەی کە بە نزیکەیی 12 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، جگە لە پاداشتی گەورەی دارایی.

ڕۆژنامەکە پشتڕاستی دەکاتەوە، یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیسی دەربڕیوە، لە چوارچێوەی پلانێکی یانە ئینگلیزییەکە بۆ جێگرەوەی داهاتووی محەمەد سەڵاحی میسڕی، ئەمەش وایکردووە بایرن میونخ هەنگاوەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە خێراتر بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا