04/10/2025 442 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە میلۆنێك بەرمیل نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ كراوە

پەیام 

لە دوای دەستكردن بە هەناردەكردنەوەی، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە میلۆنێك بەرمیل نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ كراوە و نەوتهەڵگرێكیشی لێ بار كراوە.

ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، بەر لە چەند ڕۆژێك پرۆسەی پەمپكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی هەناردەكردنەوەی بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لە ڕێگەی بۆرییەوە، دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاگیرانی بە ئەنجام گەیشتووە و بۆ یەكەمجار حكومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە و پرۆسەی هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی عێراق لە ئەستۆ گرتووە.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەی كردووە، تا ئیستا بە نزیكەیی زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمەوە ڕادەستیان كراوە و ئاشكرایشی كرووە، كە یەكەم نەوتگوێزەرەوە بە توانای هەڵگرتنی 650 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بار كراوە و لە بەرندەری جەیهان جێگیر بووە.

عەبدولغەنی ڕوونیشی كردەوە، نەوتگوێزەرەوەكە ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەكرێت، كە گرێبەستی بۆ ئەنجام دراوە و وتیشی ئەم كارە دەستكەوتێكی گەورەی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و زیادكردنی بودجەی وڵات بە ئەندازەی پێویست.

شەممەی ڕابردوو 27ى 9ى 2025 كاتژمێر شەشی بەیانی بۆ دوای دوو ساڵ زیاتر لە ڕاگیرانی، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستی پێكردەوە بەڵام ئەمجارە لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە و داهاتەكەیشی دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرى دارایی عێراق: لە نیەتماندا هەیە گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ دەستپێبکەینەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فالح ساری: ئاشكراكردنی داهاتەکان بنەمایەكی سەرەكییە بۆ داڕشتنی بودجەیەكی ورد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 968 هەزار دینارە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 95 دۆلارەوەیە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا دەیەوێت بە گواستنەوەى نەوتى عێراق جێى گەرووى هورمز بگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌و كه‌شتییه‌ی له‌ هومز ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت، سوته‌مه‌نی قاچاخی هه‌ڵگرتبوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا