54 خولەک پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

په‌یام
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سبه‌ی سێشەممە بە مەبەستی بەشداریكردن لە کــۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گــشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێت. 
حەبیبوڵڵا عەباسی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئێران (ئیرنا) ڕایگەیاند سەردانەکەی پزیشکیان ڕۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت. 
سەرۆککۆماری ئێران پێشتر ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربڕیبوو، بەڵام جەختی لەسەر پێویستیی هۆشیاری و پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆیی کردبووەوە. 
لەبەرانبەردا، دونالد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو کە بژاردەکانی بەرانبەر ئێران خۆیان لە سڕینەوەی وڵاتەکە، وێرانکردنی ئابوورییەکەی، یان گەیشتن بە ڕێککەوتن دەبیننەوە. هاوکات ناوبراو ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

سەرەتا