1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون
پەیام
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕبوونی بە تەنگەی هورمزدا تووشی پێکان بووە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی دەستەی کەشتییەکە بە سووکی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەکە، کەشتییەکە بەرەو ناوەوەی ناوچەکە لە ڕێگادا بووە، لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی بە بزوێنەر و هێزی خۆی بەردەوامی بدات بەرەو بەندەری دواتری.
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییەکان ڕوونیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ ڕوودانی زیانی ژینگەیی بەهۆی ئەو ڕووداوەوە تۆمار نەکراوە، لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە کردووە.
لە کۆتاییدا، ئەو دەستە بەریتانییە داوای لە تەواوی کەشتییەکان کرد لە کاتی تێپەڕبوونیان بە کەنداودا بە ئاگادارییەوە بپەرێننەوە و هەر جووڵە یان چالاکییەکی گوماناوی ناوچەکە ڕاستەوخۆ بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە