59 خولەک پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن
پەیام
ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی ٨١ـەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشکەشکردنی وتاری عێراق، بەرەو شاری نیویۆرک بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، زەیدی لە وتارەکەیدا هەڵوێستی عێراق لەبارەی پێشهات و قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەخاتە ڕوو، لەگەڵ خستنەڕووی بەرنامەی حکومەتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە ئابوورییەکان.
بڕیارە لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق باس لە ڕێڕەوی چاکسازیی ئابووری، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەرهەمی نەتەوەیی، چارەسەرکردنی پرسی گەندەڵی، کرانەوە بەڕووی وەبەرهێنان و جەختکردنەوە لە سەروەریی نیشتمانی بکات.
لە پەراوێزی کارەکانی کۆبوونەوەکەشدا، بڕیارە زەیدی زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان، سەرۆکی حکومەتەکان و شاندە بەشداربووەکان ئەنجام بدات، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دەرفەتەکانی بەهێزکردنی هاریکاریی ئابووری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە