1 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
دوناڵد ترهمپ ئامادهیی بۆ كۆبوونهوه لهگهڵ پزیشكیان دهربڕیوه
پهیام
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سبهی سێشەممە بە مەبەستی بەشداریكردن لە کــۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گــشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێت و ترهمپیش رایگهیاندووه، ئامادهیه بۆ كۆبوونهوه.
حەبیبوڵڵا عەباسی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئێران (ئیرنا) ڕایگەیاند سەردانەکەی پزیشکیان ڕۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت.
سەرۆککۆماری ئێران پێشتر ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربڕیبوو، بەڵام جەختی لەسەر پێویستیی هۆشیاری و پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆیی کردبووەوە.
لەبەرانبەردا، دونالد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو کە بژاردەکانی بەرانبەر ئێران خۆیان لە سڕینەوەی وڵاتەکە، وێرانکردنی ئابوورییەکەی، یان گەیشتن بە ڕێککەوتن دەبیننەوە. هاوکات ناوبراو ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە