53 خولەک پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

بەپێی زانیارییەکانی ڕویتەرز، لە هەفتەی پێشوو تەنیا ١٣ کەشتی نەوتهەڵگر بە ٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە تێپەڕێون، کە زۆربەی هی سعودییە و عێراق بوون. 
ئامارەکانی کۆمپانیای "کیپلەر" بۆ بەدواداچوونی جووڵەی کەشتیوانی کە ئاژانسی ڕویتەرز بـڵاوی کردوونەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن، زۆربەی ئەو ١٣ کەشتی نەوتهەڵگرەی لەو هەفتەیەدا لە گەرووی هورمز دەرچوون، کەشتی نەوتهەڵگری زۆر زەبەلاح بوون. بەپێی داتاکان، نیوەی ئەو کەشتیانەی کە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕێون هی عەرەبستانی سعودییە بوون، لە کاتێکدا ٣٥٪ی کۆی ئەو هەناردەیە لە عێراقەوە بووە. 
هاوکات داتاکان دابەزینێکی روونیان لە جووڵەی کەشتییە بازرگانییەکاندا لەماوەی پشووی کۆتایی هەفتەدا تۆمار کردووە؛ بە جۆرێک تەنیا ١٢ کەشتیی گواستنەوەی کەلوپەل لە گەرووەکە پەڕیونەتەوە، لە کاتێکدا لە کۆتایی هەفـتەی پێشتردا ژمارەیان ٣٥ کەشتی بووە. 
سەبارەت بە جووڵەی ڕۆژانەش، ڕۆژی یەکشەممە چوار کەشتی گەرووەکەیان جێهێشتووە کە دوان لەوانە هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکان بوون و دووەکەی دیکەش کەشتیی بەتاڵی گواستنەوەی کەلوپەلی فەل و گاز بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەی ڕووناکی: قەرزە کۆنەکان بەبێ داشکاندن دەکرێنە قیستی مانگانە

سەرەتا