2 رۆژ پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
واشنتۆن 15 ملیۆن دۆلارى بۆ پێدانی زانیاری لەسەر دوو كەسی سەر بە سوپای پاسـ.داران تەرخانكرد
پەیام
واشنتۆن 15 ملیۆن دۆلارى بۆ پێدانی زانیاری سەبارەت بە دوو كەسی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەرخانكرد.
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوە لە پێناو دادپەروەریدا، پاداشتێكی بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار بۆ هەر كەسێك تەرخان كرد كە زانیارییان لەسەر دوو كەس بە ناوەكانی مەجید نیلی و مەهدی فەرشچی و چالاكییەكانی كۆمپانیای بازرگانی بیهگول پارس، یان پێ دەدات.
وەزارەتەكە لە نووسێنیكدا لە تۆڕی ئێكس ئاماژەی بەوە كردووە "نیلی و فەرشچی لە ڕێگەی ئەو كۆمپانیاوە هەوڵیان بۆ بەدەستهێنانی نایاسایی تەكنەلۆژیا و ئامێری هەستیار داوە كە لە كەرتی سەربازی ئێراندا، لە نێویدا سوپای پاسداران بەكار دەهێنرێن".
وەزارەتەكە داوای لە بەكارهێنەران كردووە هەر زانیارییەكیان لەبارەی ناوبراوانەوە هەیە پەیوەندی بە بەرنامەی بەرەنگاربوونەوە لەپێناو دادپەروەری وەزارەتەكە بكەن و زانیارییەكان ڕادەست بكەن و پاداشتەكە وەربگرن.
وەزارەتی خەزانەی ئەمریكا پێشتر و لە 30ی تەمووزدا پاكێجێكی بەهێزی سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و زیاتر لە 100 كەس و لایەنی گرتەوە كە كەشتییەكی نەوتهەڵگری سەر بە عەلی شەمخانی ڕاوێژكاری سیاسی خامنەیی تێدا بوو.
لە بەرانبەردا تاران چەندین جار سزاكانی سەر وڵاتەكەی سەركۆنە كردووە و جەختی كردووەتەوە لەوەی سزاكان كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەكی و ئەتۆمیی و بازرگانییە نەوتیەكانیان دروست ناكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە