4 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
له چوارچێوهی ڕێكهوتنی ئاگربهست؛ دوو تهرمی دیكه ڕادهست كرایهوه
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە، بزووتنەوەی حەماس تەرمی دوو زایۆنی، ڕادەستی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی (ICRC) کرد.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە تیمەکانی سەر بە ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، لە خاڵێکی دیاریکراو لە کەرتی غەززە، تەرمی دوو زایۆنییان وەرگرتووەتەوە.
تیمەکانی سەر بە خاچی سوور، بە مەبەستی ڕادەستکردنی تەرمەکان بە سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی، بەڕێ کەوتوون.
تا ئێستا، بزووتنەوەی حەماس، لە کۆی تەرمی ٢٨ دیلی زایۆنی، تەرمی هەشت دیلی ڕادەست کردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە