4 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
به سێ ڕێكهوتن نزیكهی چوار ههزار فهلهستینی له زیندانهكان دهرهێنراون
پهیام
تاكو ئێستا بەهۆی ڕێكەوتنەكانی ئاگربەستەوە بەرەی خەباتكاری فەلەستینی توانیویانە نزیكەی چوار هەزار دەستگیركراوی فەلەستینی ئازاد بكەن.
دەستەی كارووباری دەستگیركراوە فەلەستینییەكان ڕایگەیاندووە، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو نزیكەی چوار هەزار دەستگیركراوی فەلەستینی لە زیندانەكانی قەوارەی داگیركەری زایۆنیدا دەرهێنراون.
بەپێی ئەوەی دەستەكە رایگەیاندووە، لەماوەی دەستپێكی جەنگی سەر كەرتی غەززە كە دوو ساڵی خایەند، سێ هەزار و 985 دەستگیركراوی فەلەستینی لە زیندانەكانی قەوارەی زایۆنیدا هاتوونەتە دەرەوە كە ژن، منداڵ، نێر و مێ بوون.
دەستەكە رایگەیاندوو، لە ئاگربەستی یەكەم كە مانگی تشرینی دووەمی 2023 بوو 240 دەستگیركراوی فەلەستینی ئازاد كران، هەروەها لە ڕێكەوتنی دووەم، كە مانگی دووی ڕابردوو بوو هەزار و 777 دەستگیركراوی فەلەستینی ئازاد كران، هەروەها لە ڕێكەوتنی كۆتاییشدا هەزار و 968 دەستگیركراو ئازاد كران كە 250 لەوانە لە سزادراوە هەمیشەییەكان بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە