4 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
لایهنه فهلهستینییهكان: ههر ڕووفاتێك بدۆزینهوه ڕادهستی دهكهینهوه
پهیام
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە، بزووتنەوەی حەماس تەرمی دوو زایۆنی، ڕادەستی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی (ICRC) کرد.
سوپای داگیركهری زایۆنی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە تیمەکانی سەر بە ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، لە خاڵێکی دیاریکراو لە کەرتی غەززە، تەرمی دوو ئیسرائیلیان وەرگرتووەتەوە.
تیمەکانی سەر بە خاچی سوور، بە مەبەستی ڕادەستکردنی تەرمەکان بە سوپای زایۆنی، بەڕێ کەوتوون.
تا ئێستا، بزووتنەوەی حەماس، لە کۆی تەرمی ٢٨ دیلی ئیسرائیلی، تەرمی هەشت دیلی ڕادەست کردووەتەوە، ههروهها باڵی بزووتنەوەی حەماس راشیگهیاندووه، پابەندیی خۆی بە رێککەوتنەکە جێبەجێکردووە بە رادەستکردنی هەموو زیندانییە ئیسرائیلییە زیندووەکانی ژێردەستی، لەگەڵ ئەو تەرمانەی کە دەستیان پێی گەیشتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە