1 رۆژ پێش ئێستا 286 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئـیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە غــ.ەززە تۆپبباران كرد

پەیام 

سەرەڕای ئاگربەست، سوپای داگیركەری زایۆنی چەند ناوچەیەكی غەززە تۆپباران دەكات و حەماسیش قەوارەی زایۆنی بەوە تۆمەتبار دەكات، دەیەوێت ئاستەنگ بخاتە بەردەم گەیشتن بە تەرمی دیلەكان.

لە ڕۆژی هەشتەمی ئاگربەستدا و پاش 735 ڕۆژ لە جەنگی كۆمەڵكوژی و برسیكردنی فەلەستینییەكان لە غەززە، تۆپبارانی قەوارەی زایۆنی، ڕۆژهەڵاتی گەڕەكی شوجاعییەی لە شاری غەززە كردە ئامانج.

لەلایەكی دیكەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومی لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند، تاوانی كوشتن و لەسێدارەدانی مەیدانی و ئەشكەنجەدانی سیستماتیكی دژ بە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان ئەنجام دراوە، هەروەها تەرمی قوربانییەكان لەژێر زریپۆشی تانكەكاندا پان كراونەتەوە.

لەبەرانبەردا بزووتنەوەی حەماس، بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی تۆمەتبار كرد بە ڕێگریكردن لە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە تەرمی دیلەكان، هەروەها جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە ڕێككەوتنەكە و سووربوونی لەسەر ڕادەستكردنی تەواوی تەرمە ماوەكان كردەوە.

پێشتریش تۆڕی "سی ئێن ئێن" لە زاری نەتەنیاهوو باسی لەوە كردبوو، ئەگەر حەماس سەرجەم تەرمەكان ڕادەست نەكات ئەوا دەست بە هێرشەكان دەكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی ئاگربەستدا بەهۆی هێرشەکانەوە 34 کەس لە غــ.ەززە شەهیدبوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران كۆتاییهاتنی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حــ.ەمــ.اس: پابەندبوونی خۆمان بە ڕێككەوتنی ئاگربەست دووپات دەكەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئــ.یسرائیل بە دزینی ئەندامی جەستەی تەرمە فەڵەستینییەكان تۆمەتباردەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا دەیەوێت ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سووریا تا 2028 درێژبكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە 2024 دا 62 هەزار كەس لە توركیا بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیانلەدەستداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەرەنسا و بەریتانیا بەنیازن هێزێكی نێودەوڵەتی لە غــ.ەززە بڵاو بكەنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: پێشیلكارییەكانی ئیسرائیل هەڕەشە لە تێكدانی ئاگربەست دەكات

سەرەتا