6 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو و دەیان بەرپرسی دیكەی ئـ.یسرائیل دەركرد
پەیام
نووسینگەی داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی و زیاتر لە 30 بەرپرسی دیكەی ئەو قەوارەیە دەركرد.
لە ڕاگەیەنراوێكدا نووسینگەی داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ ڕایگەیاندووە، دادگای تاوانەكانی ئاشتی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ 37 تۆمەتباری قەوارەی زایۆنی بە تۆمەتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە غەززە دەركردووە، نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیران، یسرائیل كاتز وەزیری بەرگری و ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی قەوارەی زایۆنی سیان لە تۆمەتبارەكانن.
ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیارەكە بەهۆی ئەنجامدانی "تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" و "كۆمەڵكوژی" لە غەززە دەرچووە، هەروەها بەهۆی هێرشكردنە سەر "كاروانی جیهانیی بەرگری" كە بە ئامانجی شكاندنی گەمارۆی غەززە بەڕێكەوتبوو.
هاوكات بەپێی ئەو بەڵگانەی لە لێدوانی چالاكوانانی "كاروانی جیهانیی بەرگری" وەرگیراون، دەركەوتووە بەرپرسانی قەوارەی زایۆنی بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی تاوانیان لەسەرە كە خۆیان لە "تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی" و "كۆمەڵكوژی" سیستماتیكی لە غەززە دەبیننەوە.
لە 1ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، سوپای زایۆنی هێرشی كردە سەر 42 كەشتی سەر بە كاروانی بەرگری لە كاتێكدا لە ئاوە نێودەوڵەتییەكاندا بەرەو غەززە دەڕۆیشتن، جگە لەوەش سەدان چالاكوانی نێودەوڵەتی لەسەر كەشتییەكان دەستگیر كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە