6 کاتژمێر پێش ئێستا 177 جار خوێنراوەتەوە

سەرچاوەكان: ئەمریكا بەرپرسیارێتی گەیاندنى هاوکارییەکانى بۆ غــ.ەززە لە ئەستۆ گرتووە

پەیام 

بەپێی سەرچاوەكان، ئەمریكا بە تەواوی بەرپرسیارێتیی بەڕێوەبردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكانی بۆ كەرتی غەززە گرتووەتە ئەستۆ، ئەمەش لە جێی سوپای زایۆنی و یەكەی هەماهەنگی كاروباری حكومەت لە ناوچە فەڵەستینییەكان كە پێشتر دەیانكرد.

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی عیبری لە زاری سەرچاوە ئەمریكییەكانەوە باسی لەوە كردووە: بارەگای ئەمریكی لە ناوچەی (كیریات گات)ی باشووری قەوارەی زایۆنی كە نوێنەرانی 40 وڵات و ڕێكخراوی لەخۆ گرتووە، بە فەرمی ئەركی سەرپەرشتیكردنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتەكە و بەڕێوەبردنی گەیاندنی یارمەتییەكانی گرتووەتە ئەستۆ.

سەرچاوەیەكی ئەمریكی بە ڕۆژنامەكەی وتووە: ئیسڕائیلییەكان بوون بە بەشێك لە گفتوگۆكان، بەڵام بڕیاری كۆتایی لە دەستی ئێمەدایە.

ئاماژە بەوەش دەكەن "ئەم گۆڕانكارییە قەوارەی زایۆنی دەكاتە لایەنێكی لاوەكی لە بڕیارەكانی پەیوەندیدار بە قەبارە و جۆری یارمەتییە پێشكەشكراوەكان بۆ فەڵەستینییەكانی غەززە.

ڕۆژنامە عیبرییەكە باسی لەوەش كردووە، پلانە 20 خاڵییەكەی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە كەرتی غەززە، زیادكردنێكی بەرچاو لە قەبارەی یارمەتییەكان لەخۆ دەگرێت، بەڵام واشنتۆن هێشتا ڕوونی نەكردووەتەوە چۆن جێبەجێی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لە كۆگایەكدا شەش كەس گیانیانلەدەستدا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرچاوەكان: ئەمریكا بەرپرسیارێتی گەیاندنى هاوکارییەکانى بۆ غــ.ەززە لە ئەستۆ گرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو و دەیان بەرپرسی دیكەی ئـ.یسرائیل دەركرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێچەوانەی ڕێككەوتنەكان، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە لوبنان بۆردومانكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی پێگەیەكی سەربازیی ئەمریکی لە بنكەیەكی ئاسمانی لە دیمەشق ڕەتدەکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیارێكی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەرگای دووبارە توندبوونەوەی گرژییەكان لە غــ.ەززە دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دیمەشق: لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر شەرع خۆشحاڵین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران شەش ساڵە لەسەر یەك لەنێو وشكەساڵییدایە

سەرەتا