1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
بۆ شكاندنی چەقبەستوویی دانوستانەكان، فەرماندەی سوپای پاكستان دەگاتە تاران
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە فەرماندەی سوپای پاكستان بەسەرۆكایەتیی شاندێكی فەرمی سەردانی تاران دەكات، بە مەبەستی شكاندنی چەقبەستوویی لە گفتوگۆكانی ئاشتی لە نێوان ئەمریكا و ئێران كە ئیسلامئاباد نێوەندگیری دەكات.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە كرد كە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاكستان، لە میانی سەردانەكەیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای تاران كۆدەبێتەوە، و ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی پتەوكردنی هاوكاریی دووقۆڵی و هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ئیسلام ئاباد دێت بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئامانجی سەرەكیی سەردانەكە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان و نەهێشتنی ئەو چەقبەستووییەیە كە هاتووەتە ئاراوە.
لەلایەكی دیكەوە پێش دەستپێكردنی سەردانەكە، دوێنێ شەمممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاكستان، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و ڕێگاكانی بەدیهێنانی ئارامیی لە ڕۆژئاوای ئاسیادا تاوتوێ كرد بوو>
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە