1 کاتژمێر پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
سوپاسالاری ئێران بنكەیەكی بەرهەمهێنانی مووشەك و چەكی بەسەركردەوە
پەیام
میدیای ئێران تۆمارێكی ڤیدیۆیی سوپاسالاری وڵاتەكەی بڵاو كردەوە كە سەردانی بنكەیەكی ژێرزەمینی بۆ بەرهەمهێنانی مووشەك و چەك دەكات.
لیوا عەلی عەبدوڵڵاهی، سوپاسالاری هێزە چەكدارەكانی ئێران، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین قۆناغەكانی پەرەپێدانی پیشەسازی سەربازی ناوخۆیی، سەردانی یەكێك لە بنكە نهێنییە ژێرزەمینییەكانی بەرهەمهێنانی مووشەك و چەكی بەرگری كرد.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند: ئەم سەردانە بە ئامادەبوونی عەمید مەجید ئیبنوڕەزا، سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری ئەنجام دراوە كە تێیدا پەرەپێدانی سیستمە بەرگرییەكان و چەكە نیشتمانییەكان تاووتوێ كراون.
لە میانی ئەم سەردانەدا، بۆ یەكەمجار وردەكاری و دیمەنی پڕۆسەی دروستكردنی مووشەكەكان لە ناو دامەزراوەكەدا نمایش كرا.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم چەكانە لە قۆناغی ناسراو بە "جەنگی سێیەمی سەپێنراو"دا بەرهەم دەهێنرێن.
ئەم هەنگاوەی سەركردایەتی سەربازیی ئێران لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی تاران بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگری و مووشەكی و پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەكییەكاندا دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە