2 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
بێ دیاریكردنی كاتەكەی تێپەڕینی ژمارەیەك نەوتهەڵگری عێراقی بە هورمزدا ڕاگەیەندرا
پەیام
میدیای فەڕمی ئێران بێ دیارییكردنی كاتەكەی هەواڵی تێپەڕینی ژمارەیەك نەوتهەڵگری عێراقی لە گەرووی هورمز بڵاو كردەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئێرنا) لە ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كردەوە: یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی عێراق لە ئێران، پێدانی مۆڵەتی تایبەتە بە كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز.
ئێرنا دەڵێت: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیداری لەگەڵ محەمەدباقر قالیباف هاوتا ئێرانییەكەی، داوای كردووە ڕەچاوی دۆخی ئابووری عێراق بكرێت بۆ هەناردەكردنی نەوت.
ئاژانسە ئێرانییەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە "وێڕای ئاڵۆزییەكان و هەڕەشەكانی ئەمریكا، تاران پێشتر ڕێگەی بە چەندین نەوتهەڵگری عێراقی داوە و بەرپرسانی بەغداش سوپاسی ئەو هەماهەنگییەی ئێرانیان كردووە".
هەروەها دووپاتی دەكاتەوە كە بەهۆی گەمارۆكانی واشنتۆن و ناسەقامگیرییەوە، هێشتا میكانیزمێكی جێگیر بۆ گەڕانەوەی ئاستی هەناردەی نەوت بۆ پێش سەردەمی شەڕ دروست نەبووە.
پێشتر و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وردەكاری تێپەڕینی كەشتی نەوتی وڵاتەكەی بە گەرووی هورمزدا ڕاگەیاند. لە سەرەتای مانگی چواریشدا ئێران بڕیاری لێبوردنی بۆ تێپەڕینی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا دەركرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە