05/09/2026 2314 جار خوێنراوەتەوە

خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

پەیام

بەهۆی ئەو تایبەتمەندێتە ناوازەیەی هەیەتی، خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە ناوازە و گرانبەهاكانی جیهان زیادی كردووە.

كارگەی كوراموتو ئایس لە شاری كانازاوای ژاپۆنی ڕووبەڕووی خواستێكی زۆری بەرهەمە ناوازەكانی وەك "سەهۆڵی پوخت" بووەتەوە كە بەهۆی ئەوەی سەهۆڵەكە بەتەواوی ڕوونە و شێوەی زۆر ڕەقە و خاوە لە توانەوە، بووەتە بژاردەی یەكەمی چێشتخانە ناوازە و گرانبەهەكان لە جیهان.

بە وتەی (كازۆهیكۆ كۆرامۆتۆ) بەڕێوەبەری جێبەجێكار و نەوەی پێنجەمی خاوەنی كارگەكە "داواكاری لەسەر سەهۆڵی ناوازەی كارگەكەیان سنووری ژاپۆن تێدەپەڕێنێت و بووەتە داواكارییەكی جیهانی".

مێژووی دروستكردنی ئەو سەهۆڵە ناوازەیە لە ژاپۆن بۆ زیاتر لە سەد ساڵ دەگەڕێتەوە كە ئاوەكان لەنێو قاڵبەكان دەجوڵێنرێن بۆ لابردنی بڵقی هەوا و دواتر بۆ ماوەی هەفتەیەك دەخرێتە ژووری بەستن كە پلەكەی دەگاتە 20 پلە لەژێر سفری سەدی و لە خواردنەوە تێكەڵەكانی چێشتخانە و دامەزراوە خواردەمەنییە گرانبەها و ناوازەكانی ئوستوڕالیا، سەنگافوورە، ئەمریكا و وڵاتانی دیكەیش پێشكەش دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مالیزیا.. تەمومژی دووكەڵاوی خواستی لەسەر كڕینی ئامێرەكانی ئۆكسجین زیاد كرد

  • پێش 3 هەفتە

    كالیفۆرنیا جەژنەكانی موسڵمانانی وەك بۆنەی فەرمی لە ویلایەتەكەدا ناساند

  • پێش 4 هەفتە

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • 12/09/2026

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • 05/09/2026

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • 30/08/2026

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

سەرەتا